ئەیهان سەعید: هێزە ئەمنیەکانی دهۆک بە چەک پەلاماری خانەواندەی وەدات حسێن دەدەن

  2024-08-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەیهان سەعید دەڵێت: هێزە ئەمنییەکانی دهۆک رێگرییان کرد لە بەڕێوەچوونی هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی وەدات حسێن، خوشکێکی وەداتیان بریندارکرد و بە لێدان و ئەشکەنجەوە رۆژنامەنووس ئومێد بەرۆشکیان رفاند

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی ڕۆژنامەنووس ئەیهان سەعید..
بۆ/ ڕای گشتی
“دوای تیرۆرکردنی هاوپیشەکانمان پەلاماری گوڕەکانیشیان دەدرێت، پێویستە مەسرور بارزانی واز بێنێت لەم ئەقلیەتە پۆلیسییە و فۆبیا لە ئازادی، و چارەسەری کێشە سادیزمیرکەی خۆی بکات”.
‎بەداخەوە ئێستا لایەن خانەوەدای شەهید وەدات‘ەوە ئاگادارکراین کە گۆڕستانی دھۆک بەسەربازگەکراوە و هێزە ئەمنیەکانی دهۆک رێگری لە بەرێوەچونی هەشتەمین سالیادی تیرۆرکردنی وەدات حسێن دەکەن و پەلاماری خانەوادەکەی دەدەن و رۆژنامەنوسێک بریندار دەکەن
‎ئەمرۆ کاتژمێر ٥:٣٠ ئێوارە خانەوادەی رۆژنامەنوسی تیرۆرکراو وەدات دهۆکی بە هاوبەشی لەگەڵ کۆمەڵێک رۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی بادینان بە مەبەستی بەرێوەچونی هەشتەمین ساڵیادی تیرۆرکردنی رۆژنامەنوس وەدات حسێن سەرەدانی گورستانی شاخکێی دهۆکیان کرد، بەڵام بە ھێنانی ژماریەکی زۆر لە ھێزە ئەمنیەکانی ئاسایش، زێرەڤانی، مکافحە، ئاسایشی مەدەنی، پولیس رێگریان لە بەرێوەچونی رێورەسمەکە کرد و رێگەشیان نەدا خانەوادە و هاوپیشەکانی شەهید وەدات بچنە نێو گۆرستانەکە و تاجەگوڵێنە لەسەر کێلی گوڕەکە داینێن.
‎دوای سۆربوونی خانەوادەی شەهید وەدات و چالاکوانان هێزە ئەمنیەکان بەڕێگای چەک و توندوتیژی رووبەروویان بوونەوە و بە قونتاخی کلاشینکۆف پەلاماری خوشکێکی رۆژنامەنوسی تیرۆراکرا درا، هەروەها رۆژنامەنوس ئومێد بەرۆشکی بە لێدان و ئەشکەنجەوە و خوێنەوە ڕفێنڕا و چارەنوسیشی نادیارە.
پەلاماردانی دایک و خوشکی شەهیدانی قەڵەم پێشڵکردنی هەموو یاسا و بەها و پرەنسیپە ئەخلاقیەکانە، کە دوای تیرۆرکردنی هاوپیشەکانمان پەلاماری گوڕەکانیشیان دەدرێت، پێویستە مەسرور بارزانی واز بێنیت لەم ئەقلیەتە پۆلیسییە و فۆبیا لە ئازادی و چارەسەری کێشە سادیزمیەکەی خۆی بکات کە چێژ لە ئەشکەنجەدانی رۆژنامەنوس، چالاک و تەنانەت ژنان و دایکانی خانەوادەی شەهیدان دەبینێت.
ئەگەر خۆدی مەسرور بارزانی سەرۆکی پێشوی دەزگای پاراستنی و سەرۆکی حکومەتە ماوەبەسەرچوەکەی ئێستا و پارتی دیمۆکراتی کوردستان بکەری تیرۆرکردنی شەھید وەدات نین، بۆچی تا ئێستا هیچ تاوانبارێک دەستگیرنەکراوە و بکۆژ ئازادن و رێگرن خەڵک و ھاوڕێکانی بچنە سەر گوڕەکەی و دوای تیرۆرکردنمان گوڕیشمان لێ قەدەغە دەکرێت ؟!
‎وەدات حسێن ڕۆژنامەنووس لە شاری دهۆک، لە ١٣ـی ئابی ٢٠١٦، دوای ئەوەی وەدات براکەی دەگەیەنێتە شوێنی کارەکەی و دەگەڕێتەوە، لەلایەن دوو ئۆتۆمبێلەوە پێش و دوای لێ دەگرن و دەمانچە لەسەر سەری دادەنێن و لە ئۆتۆمبێلی خۆی دایدەبەزێنن تورەکە دەکەنە سەری و دەیڕفێنن، دواتر بە برینداریی دۆزرایەوە، کە شوێنەواری ئەشکەنجەیەکی زۆر بە جەستەیەوە بوو، گەیاندرایە نەخۆشخانە، بەڵام نەیتوانی هیچ پەیڤێک بدرکێنێت و بەشێوەیەکی گوماناویی لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.
ئەیهان سەعید/ رۆژنامەنوس و بەرگریکاری مافەکانی مرۆڤ
١٣ی ئابی ٢٠٢٤All reactions
 
 


ڕیکلام