تەندروستیی عێراق: هیچ تووشبوویەکی ئاوڵەی مەیموون تۆمارنەکراوە

  2024-08-16  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق رەتی كردەوە تا ئێستا هیچ حاڵەتێكی تۆماركردنی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە عێراق تۆمار كرابێت.

سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، تا ئێستا هیچ تووشبوویەكی گۆڕاوی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون لە عێراق تۆمار نەكراوە.

وتیشی، تاقیگەكانمان توانای ئەوەیان هەیە تووشبووانی ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموون تۆمار بكەن و بدۆزنەوە.

دوێنێ پێنجشەمە وەزارەتی تەندروستی سوێد یەكەم تووشبووی ڤایرۆسی گۆڕاوی ئاوڵەی مەیموونی لە وڵاتەكەی راگەیاند، بەمەش ئەو وڵاتە دەبێتە یەكەم وڵات لە دەرەوەی كیشوەری ئەفریقیا ڤایرۆسی ئاوڵەی مەیموونی تێدا تۆمار كرابێت.

رێكخراوی تەندروستی جیهانی باری لەناكاوی لە جیهاندا راگەیاند بەهۆی زۆربوونی تووشبووانی ئاوڵەی مەیموون.

 
 


ڕیکلام