دوای نزیکەی هه‌شت كاتژمێر ئاگره‌كه‌ی هه‌ولێر كۆنتڕۆڵكرا

  2024-08-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای نزیکەی هه‌شت كاتژمێر ئاگره‌كه‌ی سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر كه‌ دره‌نگانی شه‌وی رابردوو كه‌وته‌وه‌، له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگری شارستانیه‌وه‌ كۆنتڕۆڵكرا و له‌ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و ئاگره‌ ده‌كرێت.

 شه‌وی رابردوو له‌سه‌ر شه‌قامی 60 مه‌تری شاری هه‌ولێر ئاگر له‌ ژماره‌یه‌ک دوكانی جوانكاری ئۆتۆمبێل كه‌وته‌وه‌ و تا ئێستا زیاتر لە 30 دوكان و كۆگا سوتاون.

بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆی ئاگرەكەوە 23 كەس برینداربوون، و هەروەها زیانەكانیش بە نزیكەی 10 ملیار دینار دەخەمڵێندرێت.