سلێمانی.. نرخی کارەباى موەلیدەی سیتیەکان بۆ مانگی ئاب دیاریکرا

  2024-08-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى ستییەکان، نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئاب دیاریکرد، کە بریتییە لە 255 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، "لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) ئەمڕۆ سێشەممە کۆبوەوە و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی ئاب دیاریکرد، کە بریتییە لە 255 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک".

ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە سەرجەم ستیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.