داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 14ملیار دینارە

  2024-08-30  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
داهاتی یەك هەفتەی سلێمانی لە رۆژی 24 تاوەکو 30ی ئابی 2024 بڕی 14 ملیار و 911 ملیۆن و 389 هەزار و 843 دینار بووە.

ماڵپەری شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك، بڕی 14 ملیار و 911 ملیۆن و 389 هەزار و 843 دینار بووە، بەجۆرێك كە 84%ـی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 2%ـی داهاتەکە بەشێوەی چەکە و 14%ی داهات بەشێوەی مەقاصە بووە.

رۆژی 15ـی 12ـی 2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.