لە نوێترین راپرسیدا لە تورکیا دەریدەخات کە جەهەپە دەکەوێتە پێش ئاکپارتیەوە و هەڵبژاردنی داهاتوو یەکلاکەرەوە دەبێت و راپرسییەکان دەریدەخەن کە ئاکپارتی بەرەو پاشەکشێ دەروات لەڕووی دەنگەوە
ناوەندی سۆنار لە ڕاپرسییەکەدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە ئەگەری ئەنجامدانی هەڵبژاردنێک لە ئێستادا، پارتی جەهەپە ٣٦.٢%ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت و ئاک پارتی ٢٣.٨%ـی دەنگەکان بەدەستدەهێنێت.
ئاماژە بەوەدراوە، ئەگەری زۆرە لە هەڵبژاردنی ئایندەدا ئاک پارتی لە پەرلەمان زۆرینە لەدەستبدات و کورسییەکانی بەشێوەیەکی بەرچاو کەم بکات.
بەپێی راپرسییەکە، یەکێک لە پارتەکانی دیکەی تورکیا کە مەهەپەیە ١١.٢%ـی دەنگەکانی بەدەستهێناوە، ئەمەش مانای وایە جەهەپە بە تەنها هێندەی دەنگی هاوپەیمانیی جمهووری نێوان ئاک پارتی و مەهەپەی بەدەستهێناوە.