نووسینگەی رۆژنامەوانی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند لە سەردانەکەی مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێراندا، 14 یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن لەنێوان هەردوو وڵاتدا واژۆ کران.
سەرجەم ئەو یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنانەی کە ئەمڕۆ لە نێوان عێراق و ئێراندا واژۆ کران:
یەکەم، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری هاوکاری راهێنان.
دووەم، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری گەنجان و وەرزشی عێراقی – ئێرانی.
سێیەم، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری ئاڵوگۆڕی رۆشنبیری و هونەری و شوێنەواری عێراقی - ئێرانی.
چوارەم، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری پەروەردە.
پێنجەم، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری راگەیاندنی عێراقی – ئێرانی.
شەشەم، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری گەیاندن.
حەوتەم، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری گرووپە گەشتیارییە ئایینیەکان.
هەشتەم، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری ناوچە ئازادەکانی عێراقی – ئێرانی.
نۆیەم، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش لە بواری کشتوکاڵ و سەرچاوە سروشتییەکانی عێراقی - ئێرانی.
دەیەم، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری پۆستە.
یانزەهەم، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری پاراستنی کۆمەڵایەتی.
دوانزەهەم، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری پیشەیی و هونەری.
سیانزەهەم، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری بەرەوپێشبردنی کاری لێهاتووی لە نێوان هەردوو وڵات
چواردەهەم، یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنی هاوبەش بۆ هاوکاری لە بواری جوڵەی ژوورە بازرگانییەکانی هەردوو وڵات