داهاتی یهك ههفتهی سلێمانی له رۆژی 7ـی ئەیلول تا ئهمڕۆ بڕی 8 ملیار و 730 ملیۆن و 6 هەزار و 100 دینار بووە.
ماڵپەری شەفافییەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی ئەم هەفتەیەی بڵاوکردەوە کە بڕەكەی هەشت ملیار و 730 ملیۆن و 6 هەزار و 100 دینارە، بەجۆرێک كە 80%ـی داهاتەكە بەشێوەی نەختینەیە و 20%ـی داهاتەكە بەشێوەی چەكە و 0%ی داهات بەشێوەی مەقاصە بووە.
رۆژانە دەتوانیت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان و راپەڕین لەسایتی شەفافییەتەوە بزانیت.