نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ڕایگەیاند، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی لە پۆستەکەی دوورخرایەوە، بەهۆی ئه‌و ئاڵۆزییانەی لە گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقدا ڕوویاندا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئه‌و لیژنه‌یه‌ی له‌سه‌ر داوای سه‌رۆكوه‌زیران پێک هێنرا بۆ به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه و ئاشكراكردنی هۆكاره‌كانی ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی لە گەشتەکانی هێڵی ئاسمانی عێراقدا له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا دروست بووبوو، كاره‌كانی ته‌واو كردووه و ڕاسپارده‌كانی ئاراسته‌ی وه‌زیری گواستنه‌وه كردوو و تێیدا داوای كرد، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی له پۆستەکەی دوور بخاته‌وه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی عێراق ڕاسپارده‌كانی لیژنه‌كه‌ی په‌سند كردووه و ڕه‌زامه‌ندی نیشان داوه به دوورخستنه‌وه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراقی له پۆستەکەی.