ژنێکی بەساڵاچوو بەهۆی نەزانینی زمانی تورکییەوە پشکنینی بۆ نەکرا

  9   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە نەخۆشخانەیەکی باکوری کوردستان بەهۆکاری نەزانینی زمانی تورکی پشکنین بۆ ژنێکی بەساڵاچوو ناکرێت، کورەکەی دەڵێت، "پێشنیاری کردووە دایکی بچێتە نەخۆشخانەی دیاربەکر یان ئیلێە".

دوای ئەوەی ژنێکی کورد لە ١٧ی ٩ی ٢٠٢٤ بە ناوی فاتمە سومێلی لەبەر لاوازبوونی هەستی بیستن سەردانی نەخۆشخانەی سێرت لە باکووری کوردستان دەکات، بەڵام بەهۆی ئەوەی زمانی تورکی نەزانیوە چارەسەرەی بۆ نەکراوە.

عەباس سومێلی کوڕی ئەو ژنە دەڵێت، سەرەڕای ئەوەی پزیشکەکە ڕەتیکردووەتەوە پشکنینی ئاستی وەرگرتنی قسە بۆ دایکم بکات، پێشنیاری کردووە دایکی بچێتە نەخۆشخانەی دیاربەکر یان ئیلێە.

ئاماژەی بەوەشداوە، پزیشکەکە ئەم یاداشتەی لەسەر ئەو حەبانەی کە بۆ پشکنینی گوێ ئامادەی کردووە نووسیویەتی: " پشکنینی ئاستی وەرگرتنی قسەی بۆ نەکراوە، چونکە نەخۆشەکە زمانی تورکی نەدەزانی". 

ئەوەشی خستوەتەڕوو، زۆربەی ئەو بەساڵاچووانەی دێنە نەخۆشخانە زمانی تورکی نازانن و زۆربەی خەڵکی سێرت کوردن نابێت ئەو کارە لەگەڵ خەڵکدا بکەن، 


ڕیکلام