پەیامێك لە بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە

  2024-09-22  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پەیامێكدا بۆ كۆنگرەی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە) رایگەیاند، باشترین بژاردە بۆ ئەو گۆڕانكارییانەی هاتوونەتە پێش چارەسەری ئاشتییانە و پەنابردنە بۆ دیالۆك.

دەقی پەیامەکە..

بەڕێزان و هەڤاڵانمان لە پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە بەبۆنەی بەستنی دەیەمین کۆنگرەی پارتە شۆڕشگێڕەکەتانەوە گەرمترین پیرۆزبایی خۆم و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانتان ئاڕاستەدەکەم و هیوای سەرکەوتنتان بۆ دەخوازم.
بەڕێزان 
بەستنی کۆنگرەکەتان لە هەلومەرجێکی هەستیاردایە کەناوچەکەمان و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دووچاری ئاڵنگاریی گەورەبۆتەوە کە لەهەمووکات زیاتر پێویستمان بە هاریکاری و کاری هاوبەش هەیە بۆ پارێزگاریکردن لە مافە نەتەوەییەکانمان و ئەو دەستکەوتانەی بەدەستهاتوون .
ئێمە باوەڕمان وایە هیچ کێشەو ئاریشەیەک نییە کە بە گفتوگۆ چارەسەرنەکرێن ، باشترین بژاردەش بۆ ئەم گۆڕانکاریانەی هاتوونەتە پێش چارەسەری ئاشتیانە و پەنابردنە بۆ دیالۆک وەک وتوشمانە هاتە پرسی کورد لە ناوچەکەدا چارەسەرنەکرێت سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەدینایەت .
هیوادارم هەموولایەک بگەڕێتەوە سەر مێزی گفتوگۆ لەباوەڕی تەواومان بە پێکەوەژیان و کاری پێکەوەیی ببینە هاوبەش نەک دوژمنی یەکتری .
بەڕێزانمان لە کۆنگرەی پارتی یەکێتی دیموکراتی پەیەدە 
دڵنیام لەم ئەزموونەشتاندا سەرکەوتوودەبن ، کە چاوەڕوانین راسپاردەو بڕیارەکانتان لە خزمەتی زیاتری ئامانجە باڵاکانی گەلی کورد و پێکەوەژیانی ئاشتیانەی هەمووگەلان بێت.

دڵسۆزتان 
بافڵ جەلال تاڵەبانی 
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان