رەحیم حاجی خدری باوزییە،دوای ماوەیەکی زۆر لە وازهێنای، لەسەر دەستی وەهاب هەڵەبجەیی پەیوەندی کردوە بە ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و وازهێنانی خۆی لە بزوتنەوەی گۆڕان راگەیاند
رەحیم حاجی خدری باوزییە کەسایەتی دیارو پێشمەرگەی کۆنی دەڤەری پشدەر، چەندین بەرپرسیارییەتی باڵای وەرگرتووە لەوانە، " بەڕێوبەری بەرگری فریاکەوتن و بەڕێوەبەری پۆلیسی قەڵادزێ و بەڕێوبەری پێشمەرگە دێرینەکان بووە"، لە ساڵی ٢٠٠٩ وازهێنانی لە یەکێتی راگەیاند و پەیوەندی بە بزوتنەوەی گۆڕانەوە کرد، ئێستا لەسەر دەستی وەهاب هەڵەبجەیی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی بۆ بەردەوامیدان بەخەباتی سیاسی گەڕاوەتەوە بۆ ناو ریزەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و بەڵێنی داوە درێژە پێدەری رێبازی سەرۆک مام جەلال بێت
هاوکات مقەدەم عەزیز عومەر فەرماندەی لیوای یەکی هێزەکانی دژەتیرۆر بە نوێنەرایەتی وەهاب هەڵەبجەیی سەردانی ناوبراوی کردو لە نزیکەوە گفتوگۆیانکرد، لەسەر دواین گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و پرسی هەڵبژاردن و هەوڵدان بۆ سەرخستنی لیستی ١٢٩ی یەکێتی نیشتمانی کوردستان