سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: بەردەوامم لەسەر بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری دادگای فیدراڵی تایبەت بە توطين بۆ ئەو مەبەستە بەنوسراوی ژمارە (712/د لە 22/7/2024) داوام لەبانکی ناوەندی عێراق کرد ئەو گرێبەستەمان بۆ بنێرێت کە لەنێوان حکومەتی هەرێم و بانکە ئەهلیەکانی هەژماری من هەیە تایبەت بەدابەشکردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، بانکی ناوەندی بەنوسراوی ژمارە (9/5/114555 لە 24/9/2024) دەڵێت ئەو گرێبەستە لای ئێمە نییە.
دەشڵێت، هەروەها داوامکرد ئەو خزمەتگوزاریانە چیە کە لەبانکە ئەهلیەکانی هەژماری من فەرمانبەران دەتوانن لێی سودمەند بن، بانکی ناوەندی دەڵێ ئەو خزمەتگوزاریانە پێویستە لەسەر سەرمایەی خودی بانکە ئەهلیەکە بدرێت بەفەرمانبەران.
ئاماژە بەوەشدەکات، تایبەت بە توطين بانکی ناوەندی دەڵێت: توطين لەوزارەتی دارایی بۆ بانکی حکومی لەوێشەوە بۆ بانکی ئەهلیە، بەم جۆرە چیتر وەزارەتی دارایی هەرێم پارەی موچە نابینێت، ئەمەش هۆکاری سەرەکی ئەوەیە کە هەرێم توطين ناكات.