بڕیارە پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێیەمین کەرنەڤاڵی یەکێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن لە کۆیە بەڕێوەبچێت.
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بە ئامادەبوونی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بە دروشمی (کۆتای بە دەسەڵاتی خۆ سەپێن دەهێنین) سێیەمین كەرنەڤاڵی فراوانی یەكێتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی كوردستان و ناساندنی كاندیدانی لیستی 129ـی یەكێتی، لە یاریگای کۆیە بەڕێوەدەچێت.