وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، سەرەتای هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی ئابی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی 70 دابەشدەکرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای گفتوگۆ و رێککەوتنی نێوان وەزارەتی دارایی و نوسینگەی جێگری سەرۆک وەزیرانی ھەرێمی کوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە، کە پێویستە تا کۆتایی ئەمساڵ دۆسیەی سەرجەم خانەنشینانی ھێزەکانی یەکەی 70 رەوانەی بەڕێوبەرایەتی خانەنشینی لە وەزارەتی پێشمەرگە بکرێت و دوای وردبینی و پەسەند کردنی دۆسیەکان رەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکر، بە بڕیاری وەزیری دارایی تەمویلی موچەی مانگی ئابی خانەنشینانی ھێزەکانی یەکەی حەفتا کراو لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوو موچەکانیان دابەشدەکرێت.