ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له دانیشتنێكی ئاسایی خۆیدا ده‌نگ له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك پرۆژه‌یاسا ده‌دات.
عەریب ئەحمەد ئەندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕایگەیاند، ڕۆژی یەك شەممە 27ـی تشرینی یەکەم دیاریکراوە بۆ دەنگدانی كۆتایی لەسەر سێ پرۆژە یاسای کە پێشتر مشتومڕی زۆری لێکەوتۆتەوە.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو بڕگانەی کە بڕیارە پەرلەمان دەنگیان لەسەر بدات بریتین لە:
-هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی سەردەمی بەعس تایبەت بە تەعریب لە كەركوك و دەوروبەر و گێڕانەوەی زەویەكان بۆ خاوەنە كوردەكان و توركومانەكان.
- لێبوردنی گشتی بۆ بەندكراوانی سونە سەروی 20 هەزار بەندكراوی دوو دەیە
-زەواجی پێشوەختە كە پڕۆژەی برادەرانی شیعەیە (احوال شخصي)