وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە بەغداد کۆتایی هێنانی پرۆژەی هەژماری منی راگەیاندو دەڵێت، "وەک فراکسیۆن هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ تەوتینی موچەخۆرانی هەرێم"
سۆزان مەنسور وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە میدیایی فەرمی حزبەکەی وتوە: لەگەڵ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کە سبەینێ ٢٧-١٠، پاش سێ هەفتە یەکەم دانیشتن بەڕێوەدەچێت، وەک فراکسیۆن هەوڵەکانمان چڕتر دەکەینەوە بۆ تەوتینی موچەخۆرانی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشداوە: هەژماری من بوو بە رابردوو، شتێک نەماوە بەوناوەوەو کۆتایی هاتووە، لەکاتێکدا پێویستە تا کۆتایی ساڵ سەرجەم موچەخۆرانی هەرێم لە یەکێک لە بانکە حکومییەکانی عێراق تەوتینیان بۆبکرێتەوە.
دەشڵێت: هەژماری من پڕۆژەیەکی شەخسییەو تەواو پێچەوانەی بڕیارەکەی دادگای فیدراڵییە، فراکسیۆنەکەمان بەئەرکی خۆی دەزانێت لەپێناو کۆتایی هاتنی دواکەوتنی موچە هەوڵی جددی تر بدات بۆ ئەوەی بەپێی بڕیاری دادگای فیدراڵی ئەو کێشەیە چارەسەر بکات.