هەنگاوەکانی تەوتینکردنی مووچە لە هەرێمی کوردستان دەڕواتە بوار جێبەجێکردنەوە و سەرەتا بانکەکانی رەشید و رافیدەین و تی بی ئای لقەکانیان لەشارەکانی دەکەنەوە، بەپێی ئاماددەکارییەکانیان لەماوەی یەک هەفتەدا کارەکانی کردنەوەی لقەکان تەواو دەبن
ئاژانسی "بەغداد ئەلیەوم" لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بڵاویکردەوە: رەزامەندی پیشاندراوە لە سەر کردنەوەی لقی نوێی ھەردوو بانکی رەشیدو رافیدەن لەپارێزگای سلێمانی، رونیشکردەوە: شوێنەکەی لە شەقامی (٦٠) سلێمانی دیاریکراوە.
ئاماژە بەوەشدراوە: لقی بانکی عێراق بۆ بازرگانی(تی بی ئای) لە پارێزگای ھەڵەبجەو ئیدارەکانی گەرمیان و راپەرین دەکرێتەوە، بە ئامانجی زیادکردنی ناوەندەکانی تەوتینی موچەی موچەخۆران لە بانکە فیدراڵیەکان، بەھۆی ئەو فشارە زۆرەی لەسەر لقی سلێمانی بانکەکە ھەیە.