بکوژی هاوسەر و دوو منداڵەکەی ناوچەی دۆرەی بەغدا لە سلێمانی دەستگیر کرا

  2024-11-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئۆپەراسیۆنەكانی ئاسایش، بكوژی هاوسەر و دوو منداڵەكەی ناوچەی دۆرەی بەغدادی لە سلێمانی دەستگیركرد.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش بڵاویکردەوە،  رۆژی 2023/12/31 لە ناوچەی دۆرەی شاری بەغداد تۆمەتبار (مروان طالب حسن) بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتییەوە هاوسەرەکەی بەناوی (بان عبداللە حسن) و دوو منداڵی هاوسەرەکەی بەناوەکانی (ایمان) و (یونس) بەچەکی جۆری (دەمانچە)دەکوژێت و تۆمەتبار دوای رووداوەکە لەبەغداد چەند ناسنامەیەکی ساختە دروستدەکات و خۆی لەهێزە ئەمنییەکانی عێراق حەشار دەدات و دواتر بەرەو هەرێمی کوردستان هەڵدێت.

ئاماژەبەوەشدەکات، دوای بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەسەر ڕەزامەندی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان شوێنی خۆحەشاردانی تۆمەتبار دەستنیشان بکەن، بەچەند ناسنامەیەکی ساختەوە لە یەکێک لەهۆتێلەکانی شاری سلێمانی خۆی حەشاردابوو، لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئۆپراسیۆنەکانی ئاسایش لە 2024/11/10 دەستگیرکرا.

لەئێستادا پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتباری ڕووداوەکە کراوەتەوە لێکۆڵینەوەکان بەردەوامە.