پارتی: لە ئەمڕۆوە سەردانی لایەنەکان دەکەین بۆ پێکهێنانی حکومەت

  2024-11-27  | 
دۆسیە:  پارتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی شاندی دانوستانکاری پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەت ئاشکرای دەکات کە لەمڕۆەوە دەست دەکەن بە سەردانیکردنی لایەنەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی هەرێمی کوردستان

دڵشاد شەھاب، ئەندامی شاندنی دانوستاندنکاری پارتی بۆ پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: پارتی لەئەمڕۆ دەست بەسەردانەکانی دەکات بۆ لای هەموو لایەنەکان، بەمەبەستی پێکهێنانی حکومەتی هەرێم و سەردانی ئەو لایەنانەش دەکەن کە بڕیاریانداوە ببنە ئۆپۆزسیۆن.

ئاماژەی بەوەشکرد: ئەوان بۆ دانوستاندنەکانی پێکهێنانی حکومەت مەرجی پێشوەختەیان بۆ هیچ لایەنێک نیە و ئامانجیان پێکهێنانی حکومەتێکی سەرتاسەری بەهێزە بۆ هەرێمی کوردستان.

باسی لەوەشکرد: هەموو لایەنەکانمان ئاگادار کردوەتەوە کە سەردانیان دەکەین و هەموان داواکاری ئێمەیان بۆ کۆبونەوە قبوڵ کردوە، دانوستاندنەکان لەسەر بنەمای کورسیەکانی پەرلەمان دەبێت.