سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا رایدەگەیەنێت کە سەرۆک کۆماری تورکیا رقی لە کورد و دەڵێت، " لێیان گەڕێ و وازیان لێبێنە".
جۆن کیندی، سیناتۆر کۆمارییەکان لەوتارێکدا لە کۆنگرێس وڵاتەکەی، رەحنەی توندی ئاراستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کرد و وتی، "شەڕی هێزە کوردییە پاڵپشتیکراوەکانی ئەمریکا دەکات لە باکورو باکوری رۆژئاوای سوریا".
ئاماژەی بەوەشدا: سەرۆک ئەردۆغان تۆ رقت لە کوردە، لێیان گەڕێ و وازیان لێبێنە، کوردەکان گەلێکی ناوازەن و دۆستی ئەمریکان، کە ژمارەیان (٣٠ بۆ ٤٠) ملیۆن کەسە، دەزگای هەواڵگریمان دەڵێت، ئەردۆغان بەنیازە هێرش بکاتە سەر سوریا، ئەو کارە نەکەن
جەختی لەسەر ئەوەشکردوە: کوردەکان گەلێکی ئاشتیخوازن، واز لە کورد بێنە، واز لە خەڵکی سوریا بهێنە، تورکیا بووە بە کێشە، ئەگەر تاڵە مویەکی سەری کورد ئازار بدەیت، داوا لەم کۆنگرێسی ویلایەتە یەکگرتووەکان دەکەم شتێک بکات.