دادگای پێداچوونەوەی کەرخ سەرجەم ئەو سکاڵانەی وەزارەتی نەوتی عێراقی رەتکردەوە کە دژی گرێبەستی کۆمپانیا بیانییەکانی نەوت لە هەرێمی کوردستان کاردەکەن
بەپێی ئەو بڕیارانەی کە دادگای کەرخ لە بەغدا رۆژی ١٨ی کانونی دووەمی ئەمساڵ داویەتی، سکاڵاکانی وەزارەتی نەوتی عێراق رەتکراونەتەوە کە دژی ئەو کۆمپانیا نەوتیانەی لە هەرێمی کوردستان لەبواری نەوتدا کاریان دەکرد رەتکردوەتەوە و کە وەزارەتی نەوتی عێراق داوایی کردبوو گرێبەستی ٩ کۆمپانیایی نەوتی لە هەرێمی کوردستان هەڵبوەشێندرێنەوە.
ئەو کۆمپانیانەی کە وەزارەتی نەوتی عێراق سکاڵای لەسەر تۆمارکردوون پێکدێن لە، ئاداکس، دانا گاز، دی ئێن ئۆ، گازپرۆم نەفت و گەنەل ئینێرجی و گەڵف گیستۆن و ئێچ کەی ئێن ئینێرجی و شامەران و ویسترین زاگرۆس.