راوێژکاری پێشوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی: هەڕەشەکانی ئەردۆغان لە کورد تەنها گوتارێکە ئاڕاستەی جەماوەرەکەی دەکات

  2024-12-26  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
کازم وائیلی، راوێژکاری پێشوی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە عێراق و سوریا دەڵێت: لێدوانەکەی رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا" کوردەکانی سوریا دەبێت چەک دابنێن یان لەگەڵ چەکەکانیان دەیانێژین" جگە لە گوتارێک کە ئاڕاستەی جەماوەرەکەی و لایەنگرانی کردووە لە سەرکردایەتی نوێی سوریا، هیچی ترنیە.

وائیلی، لە نوسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نوسیویەتی: بوونی هێزەکانی سوریای دیموکرات پەیوەستە بە بوونی سوپای ئەمریکا لەسەر خاکی سوریا، هەسەدە ھاوبەشەییەکی ئەمنیی_سەربازی هەیە لەگەڵ ئەمریکیەکان، بەوپێیەی پارێزەری زیندان و کەمپە قەرەباڵغەکانە کە هەزاران تیرۆرستی داعشی تیادایە.

هەسەدە تاکە لایەنە لە سوریا کە لەڕووی مەزهەبی و ئاینی و نەتەوەییەوە هیچ پەیوەست بوونێکی نیە بە داعشەوە، ئەوەش وایکردووە ببێتە جێی متمانەی واشنتۆن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئەو ناوچە گرنگانە بەلای ئەمریکاوە، لە ئایندەشدا بۆ ئیسرائیل، بۆ کورتکردنەوەی مەودای نێوان رۆژهەڵاتی فورات و ئێران، ئەگەر ئیسرائیل بیەوێت پێگە گرنگەکان لەناو قوڵایی ئێران بکاتە ئامانج. 

ئەو راوێژکارەی پێشوی هاوپەیماننان ئاماژە بەوەشدەکات: لە پرۆژەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان ئەوەیە ناوچەیەک هەبێت لە دەرەوەی دەسەڵاتی دیمەشق بێت، بەهۆی ئەوەی متمانەی بە سەرکردایەتی نوێ نیەو ئەوەی رودەدات لە ئایندەدا، لە پشێوی و جەنگ لەنێوان ئەو گروپانەی کە رژێمی سوریایان روخاند.

ئایندەی ئەو ناوچانەی هەسەدە کۆنتڕۆڵی کردوون دۆخێکی تایبەتیان دەبێت، لە نمونەی هەرێمێکی سەربەخۆ، کە پەیوەندی لەگەڵ سوریا تەنها هاوبەشی جوگرافی دەبێت.

تورکیا ناتوانێت بەشێوەیەکی ئاشکرا هێرشبکاتە سەر ئەو گروپانە کە لەرووی سەربازی و سیاسی و ئابورییەوە ویلایە یەکگرتووەکان پشتیوانیان دەکات تەنانەت ئەگەر ئیدارەی نوێش بە سەرۆکایەتی ترەمپیش دەستبەکاربێت، تەنها لەیەک حاڵەتدا نەبێت ئەویش ئەوەیە، ئەگەر ترەمپ بڕیاری کشانەوە بدات و، سوریا  بە تەواوەتی رادەستی ئەنقەرە بکات، ئەوەش