فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل پێگە سەربازییەکانی سوریا و میلیشیاکانی ئێرانی لەنزیک دیمەشق بۆردومانکرد.
روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند پێگەیەکی سەربازی سوپای سوریا و میلیشیاکانی سەربە ئێرانیان لەنزیکی دیمەشق کردووەتە ئامانج.
ئاشکراشیکرد، دەنگی تەقینەوەی گەورە بیستراوە و دوکەڵێکی زۆر لەناوچە بە ئامانجکراوەکان بەرزبووەتەوە .
ئاماژەی بەوەشکرد، سیستمی بەرگری سوریا وەڵامی بەشێک لە موشەکەکانی ئیسرائیلی داوەتەوە و لەئاسمانی دیمەشقدا تەقیونەتەوە .
روانگەی سوری کە رێکخراوێکی سەربەخۆیە و چاودێری دۆخی سەربازی سوریا دەکات، راشیگەیاندوە، تائێستا هیچ زانیارییەکیان لەبارەی زیانە گیانی و ماددییەکان پێنەگەیشتووە.