پاش کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجەلان، پەروین بوڵدان رایگەیاند، داوای دیدار لەگەڵ پارتە سیاسییەکان و سەردانکردنەوەی ئیمراڵی دەکەن.
پەروین بوڵدان، پەرلەمانتاری دەم پارتی دوای بڵاوکردنەوەی ئەنجامی دیداریان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان؛ رایگەیاند، دوای سەری ساڵ داواکاری پێشکەشی پارتە سیاسییەکان دەکەن بۆ ئەنجامدانی دیدار.
ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەنجامدانی دیدارەکانیان بە ئەگەرێكی زۆرەوە لە ماوەیەکی نزیکدا، جارێکی دیکە سەردانی ئیمراڵی دەکەنەوە.