تورکیا كاروانێكی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی كرده‌ ئامانج

  2025-01-08  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تورکیا بە فڕۆکەى بێفڕۆکەوان کاروانێکی هاوڵاتییانی مەدەنیی لە رۆژئاواى کوردستان کردوەتەوە ئامانج و بەپێی راگەیاندنی هەسەدە شەهید و بریندار لە بۆردومانەکە کەوتوەتەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی هەسەدە بڵاویکردەوە، "فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا کاروانێکی مەدەنییان لە باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریاوە بۆردومان کرد کە بەرەو بەنداوی تیشرین دەڕۆشتن بۆ ئەوەی داوای کۆتاییهێنان بە هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر بەنداوەکە بکەن کە سەرچاوەی سەرەکی ئاو و کارەبای خەڵکی ناوچەکەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد، شەهید و بریندار لە بۆردومانەکە کەوتوەتەوە.