فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) رایگەیاند، كشانه‌وه‌ی هێزەکانی ئه‌مریكا ره‌نگه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شەڕی ناوخۆیی، چونكه چه‌ندین گروپ هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كه‌ن.
مه‌زڵوم عه‌بدی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی" the Guardian"ی بەریتانی رایگه‌یاند، "له‌دوای رووداوه‌كانی سوریا، رێكخراوی داعش به‌هێزتر بووه، دوای ئه‌وه‌ی ده‌ستیگرتووه به‌سه‌ر چه‌كی رژێمی سوریای رووخاودا، له‌كاتێكدا هێزه كوردییه‌كان روبه‌ڕوی فشاری زیاتری توركیا و به‌كرێگرته سورییه‌كانیش ده‌بنه‌وه".
وتیشی، "پایه‌ی سه‌ره‌كی سه‌قامگیری له‌م ناوچه‌یه بونی سوپای ئه‌مریكایه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوو هه‌زار سه‌ربازه ئه‌مریكیه بكشێننه‌وه، ئه‌وا ده‌بێته هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی چه‌ندین گروپی چه‌كدار به رێكخراوی داعشیشه‌وه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "چه‌كدارانی داعش پیلان داده‌نێین بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئه‌و ناوه‌ندانه‌ی زیندانه‌كانی داعشیان تێدا ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، ده‌یانویست سود له سه‌رقاڵی هێزه كوردییه‌كان وه‌ربگرن له به‌رگریكردن له‌ناوچه‌كانیان دژی هێرشی توركیا و گروپه‌كانی هاوپه‌یمانیی ئه‌و ولاته".
مه‌زڵوم عه‌بدی دەشڵێت، "دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی ئه‌مریكا درک به‌و مه‌ترسیانه ده‌كات كه پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا دروستیده‌كه‌ن، به‌شێكی ئه‌وه‌ش بۆ هێرشه تیرۆرستیه‌كانی ئه‌م دواییه ناو خودی ولایه‌ته یه‌كگرتوه‌كان ده‌گێڕێته‌وه".
ئاماژە بەوەشدەکات، "هه‌ر كشانه‌وه‌یه‌كی ئه‌مریكا ده‌بێته هۆی دروستكردنی پشێویه‌كی دیكه، ره‌نگه ببێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی ناوخۆیی، چونكه چه‌ندین گروپ هه‌ڕه‌شه له كورد ده‌كه‌ن".