نوێنەری مەسعود بارزانی گەیشتە رۆژئاوای کوردستان و لەگەڵ فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبووەوە.
ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات بڵاویکردەوە، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات پێشوازی لە دکتۆر حەمید دەربەندی نوێنەری مەسعوود بارزانی کرد لە دیدارێکدا دوایین پێشهاتەکانی ناوچەکە تاوتوێ کران.
لە میانی دیدارەکەدا دکتۆر حەمید دەربەندی پەیامی بارزانی گەیاند، و جەختی لە گرنگی یەکخستنی ڕیزەکانی کورد و بەرزکردنەوەی هاریکاری هاوبەش بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکانی ئێستای سوریا کردەوە.
لای خۆیەوە فه رمانده ی گشتی هێزه کانی سوریای دیموکرات پێزانینی خۆی بۆ په یام و پاڵپشتی بارزانی ده ربڕی و جه ختی لەوە کردەوه که قۆناغی ئێستا پێویستی به هه وڵێکی هاوبه شه له نێوان هه موو لایه نه کوردییه کان بۆ به دیهێنانی سه قامگیری و ده ستەبەرکردنی پاراستنی بەرژەوەندییەکانی کورد.