ئەمڕۆ شاندێکی هەرێم سەردانی بەغداد دەکات

  2025-01-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەپێی زانیارییەکان ، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و رێککەوتنی نوێ لەگەڵ وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمڕۆ شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغداد دەکات



تۆڕی هەواڵی ژیان زانیویەتی، شاندەکەی هەرێم پێکدێن لە ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان و  ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ئامانج رەحیم سکرتێری ئەنجومەنی وەزیران، بڕیارە لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆببنەوە و چارەسەرێک بۆ کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدۆزنەوە.

سەردانی شاندی هەرێم لەکاتێکدایە، ماوەی چەند رۆژێکە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی دارایی عێراق، لەڕێگەی بەیاننامە و ڕوونکردنەوەی داتاو ژمارەکان لەبارەی نارد و نەناردنی پارە، وەڵامی یەکتر دەدەنەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا چارەنوسی مووچەی مانگی ١٢ی ساڵی رابردوو و مووچەی مانگی یەکی ئەمساڵ نادیارە ڕوون نەبوەتەوە ئایا پارەی مووچەی ١٢ مانگی ساڵی رابردوو هاتوە بۆ هەرێم یاخود نا