وتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل ئەو هەواڵانەی ڕەتكردەوە كە باس لەوە دەكەن گوایە سوپای عێرق دەستی بەسەردەروازەكەدا گرتووە .
كامی كەمال وتەبێژی كۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، له چه‌ند لاپه‌ره‌یه‌كی تۆره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێك بڵاوكراوەتەوە، گوایه سوپای عیراق ده‌ستی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ئیبراهیم خه‌لیل دا گرتووه و كۆنترۆڵی كردووه، ئەوان ئەو هه‌واڵه ڕه‌د ده‌كه‌نه‌وه و بە بێ بنه‌مایه له قه‌له‌م ده‌ده‌ین .
ئەوەش لە كاتێكدایە لە ماوەی دوو ڕۆژی رابردوودا لە تۆڕەكۆمەلایەتیەكان چەندین وێنە و هەواڵی جیاجیا بڵاوكرایەوە گوایە سوپای عێراق كۆنترۆڵی دەروازەی سنوری نێودەوڵەتی ئیراهیم خەلیلی كردووە .
پێشتر بە سەركردایەتی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق هەڵمەتێكی فراوان بۆ كۆنترۆڵكردنەوەی دەروازە سنورییەكانی باشور و ناوەڕەستی عێراق دەستی پێكرد و لە ئێستا ئەو دەروازە لەلایەن هێزەكامی دژەتیرۆری عێراق و هێزی تایبەتەوە كۆنترۆڵكراونەتەوە.