وتەبێژی حکومەتی عێراق رەتی دەکاتەوە کە محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیران ده‌ستوه‌ردانی له دیاریكردنی ڕۆژانی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا كردبێت.
باسم عه‌وادی، وتەبێژی حکومەتی عێراق رایگه‌یاند، "قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی حكومه‌ت یان محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكوه‌زیران له دیاریكردنی بینینی مانگ و دیاریكردنی واده‌ی جه‌ژن، درۆ و بێ بنه‌مایه".
وتیشی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق بڕوای به داموده‌زگا ئاینییه‌كان هه‌یه و كار بۆ ئه‌وه ده‌كات ماف و پانتایی خۆیان له‌م بواره‌دا كه به تایبه‌ت هی ئه‌وانه، خۆی له‌و بابه‌تانه دوور ده‌خاته‌وه.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕوو، "به‌و پێیه‌ی به ئیراده‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئایینی و فوقهی ئیسلامی و دامه‌زراوه یاساییه‌كانه، به‌ته‌نها له خه‌می دیاریكردنی به‌روار و پرسه یاساییه‌كاندان، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر ڕێزگرتن له هه‌مو بۆچونه‌كان ده‌كاته‌وه له چوارچێوه‌ی هه‌مو بیروباوه‌ڕه‌كانی گه‌لی عێراقدا".