دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق: داهاتی دوو مانگی دەروازە سنوورییەكان زیاتر لە 400 ملیار دینار بووە

  2025-04-01  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكانی عێراق ئاشکرایکرد، داهاتی تەنها دوومانگی ئەمساڵی سەرجەم دەروازە ئاسمانی و ئاوی و وشکانیيەکانی عێراق، زیاتر لە 400 ملیار دینار بووە.

عومەر وائیلی،  سەرۆكی دەستەی دەروازەکانی سنووریی عێراق ڕایگەیاند، هەوڵدەدەن لەداهاتوودا ئەو داهاتە بکەن بەدوو هێندە، ئەویش وەك بەشێك لەو پلانە ستراتیژییانەی دەستەکە بۆ بەهێزكردنی سەرچاوەكانی دەوڵەت و كۆنترۆڵكردنی سەرجەم دەروازەكان دایناوە.

ڕاشیگەیاند، سەرجەم دەروازەکانی سنوورییە وشكانی، ئاوی و ئاسمانییەكانی عێراق پێکەوە راستەوخۆو بەشێوەیەكی رێكخراو لەڕێگەی سیستمێكی ئۆتۆماتیكیی ئەلیكترۆنيیەوە بەڕێوەدەبرێن.