حكومهتی ههرێمی كوردستان ڕایگهیاند، زەوی بەسەر فەرمانبەرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا دابەش دەكرێت.
حكومهتی ههرێمی كوردستان له ڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، بە نوسراوی فەرمیی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران كە ئاراستەی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار كراوە، زەوی بەسەر هەزار و 628 فەرمانبەری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراقدا دابەش دەكرێت.
لە نوسراوەكەدا بە ژمارە (1188) لە ڕۆژی 7ی نیسانی 2025 هاتوە، "لەسەر ڕاسپاردەی مەسرور بارزانی كاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، بە مەرجێك پێشتر سودمەند نەبوبن و هەمان ئەو مەرجانەیان لەسەر جێبەجێ بكرێت كە لەسەر فەرمانبەرانی حكومەتی هەرێم جێبەجێ دەكرێت".
لە خشتەكەدا ژمارەی فەرمانبەرانی هەریەك لە دەستەی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان و نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای هەولێر و نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای سلێمانی و نوسینگەی هەڵبژاردنەكانی پارێزگای دهۆك دیاریكراون كە هەزار و 628 فەرمانبەرن.