سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمرالیی دەم پارتی لە شەوی 15ـی ئەم مانگە بە هۆی جەڵتەی دڵەوە ڕەوانەی نەخۆشخانە لە ئەستەنبوڵ کرا و بەهۆی مەترسی لەسەر ژیانی نەشتگەرییەکی 12 کاتژمێریی بۆ ئەنجامدرا و تا ئێستاش لە بەشی چاودێری چڕدایە.
له په‌یامێكی نوێ‌دا نه‌خۆشخانه‌ی فلۆرانس نایتنگێل ڕایگهیاندوهوه، "نه‌خۆشه‌كه‌مان سری سوره‌یا ئۆنده‌ر له ژێر چاودێری چڕدا چاره‌سه‌ری بۆ ده‌كرێت، به‌ڵام به‌گشتی دۆخی وه‌ك خۆیه‌تی، چاودێری چڕی نه‌خۆشه‌كه‌مان به‌رده‌وامه، وه‌ك پشكنینه‌كانی دوێنێ".
ئاماژە بەوەشکردووە، "چاره‌سه‌ره‌كانمان دژی هه‌وكردن به‌رده‌وامن، هێشتا نه‌خۆشه‌كه‌مان مه‌ترسی زۆری له‌سه‌ره و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیانی به‌رده‌وامه".