وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆماركراون و بەوەش كۆی حاڵەتەكاتی توشبون لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەكو ئێستا گەیشتە 19 حاڵەت.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، پێنج حاڵەتی نوێی توشبون بە تای خوێنبەربون تۆماركران و كۆی گشتی توشبوان لە سەرەتای ئەمساڵەوە گەیشتە 19 حاڵەت، وێڕای دو حاڵەتی گیانلەدەستدان بە پەتاكە.
ئاماژەی بەوەش کرد، كە دوو حاڵەتی گیانلەدەستدانیش بەهۆی نەخۆشییەكە تۆماركراوە كە یەكێك لە حاڵەتەكان لەسنووری پارێزگای كەركووك كە فەرمانبەرێكی وەزارەتی تەندروستی بووە.
وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق دابەشبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونی لەسنووری پارێزگاكان بەمشێوەیەیە؛
پارێزگای زیقاڕ 7 حاڵەتی تووشبوون
پارێزگای كەركووك 4 حاڵەتەی تووشبوون
پارێزگای موسەننا 3 حاڵەتی تووشبوون
پارێزگاكانی (بەغدا، میسان، واسیت، بەسڕە، نەینەوا) هەریەكە حاڵەتێكی تووشبوون تۆماركراوە.