وەزارەتی تەندروستی هۆشداری دەداتە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان کە خۆیان باپرێزن لە هۆکارەکانی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون و چەند رێنمایەکی بڵاوکردەوە
دەقی ڕاگەیەندراوەکە:
بۆ/ بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر / سلێمانی / دهۆک/ هەڵەبجە/ ڕاپەرێن/ گەرمیان/ زاخۆ/ سۆران/ کۆیە
ب/ ڕێنماییی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوونبە مەبەستی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشی تای خوێن بەربوون کە نەخۆشیەکی ڤایرۆسی زۆر مەترسیدارە و لەبەر تۆمارکردنی چەند حاڵەتێکی پشت ڕاستکراو لە ھەندێک پارێزگاکانی عیراق، پێویستە ئەم رێوشوێنانە لە خوارەوە بگرێنەبەر:
١-سەربڕینی ئاژەڵان لە ماڵان بە ھەر شێویەک بێت قەدەغەیە وسەربڕین تەنھا لە شوێنی رێپێدراو دەبێت .
٢-پابەندبوونی قەسابەکان بە لەبەرکردنی کەلوپەلی خۆپاراستن بەتایبەتی لەبەر کردنی دەستکێشی لاستیک و جلی تایبەتی خۆپارێزی لەکاتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئاژەڵ یان گوشت وخوێنەکەی بە شێوەی تەواو ولەکاتی سەرپێچی بە توندی سزادەدرێن.
٣- دوای سەر بڕینی ئاژەڵ دەبێت شوێنەکە پاکژ بکرێت بە بەکار هێنانی گیراوەی کلۆر (٥%) (دەگیرێتەوە بە بەکارهێنانی فاس بە ڕێژەی ٦% و هەر بەشیک فاس بۆ ١١ بەش ئاو) وهەروەها بەهەمان شێوە پاکژ کردنەوەی کەلوپەلی کە بەکارهاتووە لەکاتی سەربڕینی و پارچەکردنی گۆشتی ئاژەڵ.
٤- پێویستە هاوڵاتیان گۆشتی سوور لە شوێنی رێپێدراو بکڕن ودەستکێش لە دەست بکەن وئاگاداربن دەستیان هیچ برینداری نەبێت وتەختەی لەت کردنی گۆشت جیاواز بێت لە تەختەی لەت کردنی سەوزە ، وپاشان شوێنی لەت کردنەکە بە باشی خاوێن بکرێت بە ئاوی گەرم وسابوون و دواترپاکژ کردنەوەی بە هەمان شێوە وەک خالی ٣ ، وکوڵاندنی گۆشت بەتەواوی.
٥- لەبەر کردنی جلی قۆڵ درێژ و ڕەنگی کاڵ لەکاتی سەردانی ئەو شوێنانەی گەنەکان تێدا بڵاوە, بۆیە دیار بێت
٦- هەروەها بەکار هێنانی کرێمی تایبەت بە دوور خستنەوەی مێروو و گەنە لە لەشی مرۆڤ
٧- بەڕێوەبەرایەتییەکانی تەندروستی پێویستە ھەماھەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ڤێتێرنەری و کشتوکاڵ بکەن دەربارەی ڕێکارەکانیان سەبارەت بە رشاندنی ئاژەڵان بە قڕکەر.
٨- چەخت کردنەوە لە کاری پتەوکردنی تەندروستی بۆ پاراستنی هاوڵاتیان لە ڕێگای هەڵمەتی جیاواز و بڵاوکردنەوەی ڕێنمایی بەمەبەستی گەیاندنی زانیاری درووست.
٩- جێبەجێ کردنی چالاکییەکانی ڕشاندنی شوێنی گەنەکان بە گوێرەی پلانی ساڵانەی کۆنترۆڵ کردنی نەخۆشییە گوازراوەکان.
١٠- پابەندبوونی کارمەندانی تەندروستی بە لەبەرکردنی کەرەستەی خۆپارێزی کەسی بە شێوەیەکی زانستی دروست.