داتایەکى ترسناک لەسەر موچە و نەوت بڵاودەکرێتەوە

  2020-07-23  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ لە پەرلەمانى کوردستان رایگەیاند، نەوت گەیشتوەتە نزیکەى ٤٥ دۆلار، بەڵام موچە دیارنیەو ناشزانرێت بەنیازن چەندی تری لێببڕن.

کازم فاروق سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ  لە نوسێنێکدا لە هەژمارى تایبەتى خۆى نوسیویەتى، سەیری ئەم داتا ترسناکە بکەن.

لە نوسینەکەدا هاتووە، لە مانگى ئازارى ئەمساڵ  کەمترین نرخی نەوت ٢١ دۆلار بوو بەڵام مووچەی خەڵک دوادەکەوت، لە مانگى نیسانیشدا نرخی نەوت ھاتە سەر نزیکەی ١٦ دۆلار بەڵام موچە ھەر دوادەکەوت و بە دوو مانگ یەک موچە دابەش دەکرا .

لە و داتایەدا دەڵێت، لە مانگى ئایاردا نرخی نەوت گەیشتە ٣٦ دۆلار، بەڵام ھەر بە دوو مانگ یەک موچە دابەشدەکرا، مانگى حوزیرانى ئەمساڵیش  نرخی نەوت گەیشتە ٤٠ دۆلار، بەڵام ھەر بە دوو مانگ جارێک و لێبڕینى رێژەى 21% موچە دراوەز

بە وتەى کارزان فاروق ئێستا کە مانگى تەمموزە  نرخی نەوت گەیشتوەتە نزیکەی ٤٥ دۆلار، بەڵام موچە ھەر دیارنیە و ناشزانرێت بەنیازن چەندی تری لێببڕن .

لە نوسینەکەیدا سەرۆکى فراکسیۆنى نەوەى نوێ دەڵێت، ساڵی ٢٠١٤، کە ٥٠ رۆژ یەك موچە دابەشدەکرا و دواتریش کردیان بە روبعە موچە، ئەزانن نرخی نەوت چەند بوو؟ ئەوکات نرخی یەک بەرمیل نەوت دۆلار بوو، کەواتە ئەو نەوتەی کە دەفرۆشرێت پەیوەندی بە موچەو گیرفانی خەڵکەوە نیە، بەڵکو پارەکەی دەچێت بۆ گیرفانێکی تر و شوێنێکی تر

لەناو پەرلەمانیش کە باسی ئەو ھەموو دزی و تاڵانیە دەکەن مایکەکەیان دەکوژیننەوە و ئەڵێن قسەکانی بسڕنەوە، بە وتەى کازم فاروق.



ڕیکلام