پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم رایگەیاند: سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی سەرکردایەتی ئەم قۆناغە نوێیە دەکات، لەتێپەڕاندنی پەیوەندی سیاسی و سەربازی لەگەڵ ئەمریکا.
ئاماژەی بەوەشداوە: لەم قۆناغە تازەیەدا وەبەرهێنان و ئابوری و وزە لەسەر مێزی گفتوگۆی جەنابی سەرۆک وەزیرانن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەمەریکا.
باسی لەوەشکرد: دەمێکە مافی هەرێمی کوردستان لە فایلەکانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بوونی هەیە، ئێستاش بابەتی وزەو وەبەرهێنان لە وزە، مەنەفێستی هەموو پەیوەندییەکان دەکاتەوە لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا.