کۆمیسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەکانی عێراق دەرگای خۆ تۆمارکردنی بۆ کاندیدانی حزب و لایەنەکان کردوە و لەمڕۆوە دەتوانن ناوی خۆیان تۆماربکەن بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق
کەمێک پێش ئێستا، مەروان محەمەد، سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ئەمڕۆ دەستکراوە بە تۆمارکردنی لیستی کاندیدەکان و وەرگرتنی کۆدی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق.
ئاماژەی بەوەشدا: پێویستە ئەو کەسەی داواکاری پێشکەش دەکات، عێراقی بێت و تەمەنی سی ساڵ کەمتر نەبێت و هەڵگری بڕوانامەی بەکالۆریۆس بێت یان هاوتای ئەو بڕوانامەیە.
سەرۆکی لقی هەولێری کۆمیسیۆن وتیشی: مەبەست لێی لیستی هاوپەیمانیە لەگەڵ لیستی لایەنە سیاسیەکان کە حزبەکانن، ئەوانە ئەگەر خاوەنی بڕوانامەی دیبلۆم و ئامادەیی بن رێگەیان پێدراوە خۆیان کاندید بکەن بەڵام دەبێت لە ڕێژەی (٢٠%) زیاتر نەبن، بۆ کاندیدە تاکەکەسیەکان کە کێبڕکێی کورسیە گشتیەکان دەکەن نابێت لە بڕوانامەی بەکالۆریۆس کەمتریان هەبێت، ئەوانەشی بۆ کورسی پێکهاتەکان بەشدار دەبن هەڵگری بڕوانامەی ئامادەیی یاخود هاوتاکەی بن.
هەر لەبارەی مەرجەکانەوە، مەریوان محەمەد ئەوەشی وت: نابێت ئەو کەسەی خۆی کاندید دەکات سزا درابێت بە تاوانی ئابڕوبەڕو گەندەڵی دارایی و ئابوری، نابێت لە ریزی هێزە چەکدارەکان بێت یان دادوەربێت یان ئەندامی ئەنجومەنی کۆمیسیاران بوبێت لەم خولەو خولی پێشوتریش.