دوو تۆمەتباری فرۆشتنی سەماعەی قۆپیکردن دەستگیرکرا

  2025-05-25  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتبار ڕادەگەیەنێت کە بەنیازی فرۆشتن و ساغکردنەوەی بیستۆک "سەماعەی قۆپیکردن" بوون.

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، لەڕۆژی 2025/5/18 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری، بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، هەوڵێکی فرۆشتنی سەماعەی قوپیکردن بەشێوازی فرۆشتنی ئۆنلاین شکست پێدەهێنێت و تۆمەتباران دەستگیردەکات کە بەنیازبوون ئامێرەکانیان ساغبکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەزگای ئاسایشی هەرێم بەهەماهەنگی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم، بۆ ڕێگریکردن لەهەر هەوڵێکی مامەڵەکردن بە (ئامێرەکانی قۆپیەکردن و پرسیاری ئەزموونەکان)بەردەوامە، بەمەبەستی فەراهەمکردنی کەشێکی ئارام بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان.لەئێستادا تۆمەتباران بەماددەی ( 240 )لە یاسای سزادانی عێراقی دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.


ڕیکلام