قەیس خەزعەلی: سودانی هۆشداری داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی کە سەرکردایەتی ناوەندی بەعس لە هەولێر کۆنگرەی بەستووە

  2025-05-30  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
قەیس خەزعەلی، ئەمینداری عەسائیبی ئەهلی حەق ڕایدەگەیەنێت، کە محەممەد شیاع سودانی هۆشداری داوەتە چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان کە سەرکردایەتی ناوەندی بەعس لە هەولێر کۆنگرەی بەستووە و بە دەستی دەرەکی دەیانەوێت هەلبژاردن دوابخەن. و رەنگە پەنا بۆ خۆپشاندان ببەن

قەیس خەزعەلی لە چاوپێکەوتنێکدا ڕایگەیاند، کە لە دوایین کۆبوونەوەدا محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق باسی لە پلانەکانی گروپە بەعسییەکان کرد کە هەوڵی دروستکردنی پشێوی لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق دەدەن. زانیاری ڕوون هەیە سەبارەت بە پاڵپشتی لۆجستی لە هەرێمی کوردستان و تورکیاوە. و دەبێت ئەمە بخرێتە بەردەم ڕای گشتی و بە نهێنی نەهێڵرێتەوە، بۆ ئەوەی کۆمەڵگا ئامادەبێت و ئاگاداری ئەو شتانە بێت کە ڕوودەدەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، "پێویستە تورکیا و هەرێمی کوردستان چارەسەری دۆخی گروپە بەعسییەکان بکەن کە پیلانی ناسەقامگیری وڵات دەگێڕن، چ لە دراوسێیەتی باش لەگەڵ تورکیا و چ لە پابەندبوون بە یاساکانی عێراق سەبارەت بە هەرێمی کوردستان. ئەگەر تورکیا داوای پێگەی ئەمنی و سەربازی و ڕێوشوێنی دژ بە پەکەکە دەکات، دەبێت هەمان ڕێوشوێن لە دژی بەعس بگرێتەبەر، بەتایبەتی کە ئەم دووەمیان لە پەکەکە "مەترسیدارترە" بۆ سەر ئاسایشی عێراق".


ڕیکلام