بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم، دەستی بەسەر بڕی دوو کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری کریستاڵ گرت.
دەزگای ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، ڕۆژی 3ـی 6ـی 2025 لەسنووری سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوون، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، لەچالاکییەدا توانرا ( دوو )بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر 2 کیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لەجۆری (کریستاڵ) لەگەڵ چەکێکی بێمۆڵەت و دوو ئۆتۆمبێل کە بەکارهاتبوون بۆ گواستنەوەی ماددەکە.
لەئێستادا بازرگانان بەبڕیاری دادوەر بەماددەی 25 لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکارە ئەقڵییەکان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە لەدۆسیەکانیان بەردەوامە.