وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیل و راگرتنی گه‌شته ئاسمانییه‌كانه‌وه، گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیانی هه‌رێمی كوردستان كه بڕیاربوو سبه‌ینێ ئه‌نجامبدرێت دواده‌كه‌وێت.
نه‌به‌ز ئیسماعیل وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی هه‌رێم بڵاویكرده‌وه، بڕیاربوو سبه‌ی شه‌ممه كاتژمێر 7:00 ی به‌یانی ئه‌و حاجییانه‌ی به رێگای ئاسمانیی گه‌شتیانكردبوو بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام به‌هۆی راگرتنی گه‌شته‌كانه‌وه گرفتیان بۆ دروستده‌بێت و گه‌ڕانه‌وه‌یان دواده‌كه‌وێت.
وتیشی، "له ئێستادا رێكاری پێویستمان گرتۆته‌به‌ر و تا ئێستاش به‌فه‌رمی هیچ شتێكمان به‌ده‌ست نه‌گه‌یشتوه، به‌ڵام به‌مجۆره‌ی ئێستا كه گه‌شته ئاسمانیه‌كان بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانی عێراق راگیراون، گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجیان دواده‌كه‌وێت".
باسی له‌وه‌شكردوه، ئێمه چاوه‌ڕوانین هه‌ر بڕیارێك هه‌بێت پابه‌ندده‌بین پێوه‌ی، سه‌باره‌ت به‌و حاجیانه‌شی به‌ڕێگه‌ی وشكانی گه‌شتیان كردبو، له‌ئێستادا به‌ڕێكه‌وتون بۆ خاكی هه‌رێمی كوردستان چاوه‌ڕوانده‌كه‌ین ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه بگه‌نه‌وه هه‌رێمی كوردستان.