میدیاکانی ئێران: نێچیرڤان بارزانی لە هەستیارترین ساتەکاندا پشتیوانی ئێران بوو

  5   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میدیاکانی ئێران پشتیوانی ناڕاستەوخۆیان بۆ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەردەبڕن و ڕۆڵەکەی لە شەڕی ئێران-ئیسرائیلدا ستایش دەکەن.

لە سێ ڕۆژی ڕابردوودا، میدیاکانی ئێران چەند جارێک سوپاسگوزاری وڵاتەکەیان بۆ ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەربڕیوە لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێراندا.

دوای ئەوەی پێگەی کوردپرێسی فارسی پێش چەند ڕۆژێک هەڵوێستی سەرۆکی هەرێمی لە پشتیوانی ئێراندا نرخاند، ئەمڕۆ پێگەی فەرمی تەسنیمی ئێرانی هەڵوێستەکانی نێچیرڤان بارزانی بە "تاکە هەڵوێستیکی بەرپرسانەی هەرێمی کوردستان" وەسف کرد و ئاماژەی بەوە دا کە نێچیرڤان لە هەستیارترین ساتەوەختی مێژووی ئێراندا پشتیوانیان بووە.

بەپێی هەواڵەکەی سایتی تەسنیم، نێچیرڤان بارزانی لەساڵی پارەوە دوای دیداری لەگەڵ عەلی خامەنەیی ڕابەری ئێران، ویستی پەیوەندی فراوانی لەگەڵ ئێران هەبێت.

لە ماوەی جەنگی 12 ڕۆژەی ئێران-ئیسرائیلدا، نێچیرڤان بارزانی زنجیرەیەک هەڵوێست و جموجۆڵی کرد کە مایەی پێزانینە لە ئێراندا. ئەم هەڵوێستانە لە ئیدانەکردنی جەنگەوە دژی ئێرانەوە دەستی پێکرد، تا ئاگادارکردنەوەی هێزە ئۆپۆزسیۆنە کوردیەکانی خۆرهەڵات، توندکردنەوەی سنورەکان بە هێزی پێشمەرگە، و پێشوازیکردن لە وەستاندنی شەڕەکە.

ئەم پێزانینەی ئێران بۆ ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لە کاتێکدایە کە نێوانی حکومەتی هەرێم لەگەڵ ناوەندی شیعە لە بەغدا لە وپەڕی خراپیدایە، هەروەها هەڵبژاردنی گشتی لە عێراق بەڕێوەیە.

ئەم دۆخە دەرگا لەسەر چەندین ئەگەری سیاسی لە کوردستان و عێراق دەکاتەوە و ڕەنگە ئاماژە بێت بە بەهێزبوونەوەی ڕۆڵی نێچیرڤان بارزانی لەسەر ئاستی هەرێم و عێراق وەک کاراکتەرێکی سیاسی دڵخواز لەلایەن کۆماری ئیسلامیەوە


ڕیکلام