باخچەلی: پێویستە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە زوو تەواوبکرێت

  4   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕایگەیاند، پێویستە ئاشتی بەسەر ناوچەکەدا زاڵ بێت و بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەس و لایانانە توندانە بکرێت کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی نوێ.

دەوڵەت باخچەلی سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕایگەیاند، ئەو ھێرشە قێزەونەی لە بەناو گۆڤارێکی گاڵتەجاڕیدا کراوەتە سەر پێغەمبەرمان بەتوندی سەرکۆنەی دەکەم.

دەوڵەت باخچەلی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی ئاماژەی بەوەدا، پێویستە هەرچی زووە پرۆسەی چەکدانانی پەکەکە تەواو بکرێت و زۆر بە هۆشیارییەوە مامەڵە لەگەڵ ئەو کەس و لایانانە توندانە بکرێت کە دەبنە هۆی سەرهەڵدانی شەڕی نوێ".

وتیشی: پێویستە  هیوا و ئۆمێد بگەڕێتەوە و  ئاشتیی بەسەر ناوچەکەدا زاڵ بێت لەمە بەدوا  گەڕانەوە نییە بۆ دواوە.

 


ڕیکلام