فراکسیۆنی یەکێتی: داوا لە سەرۆکوەزیران عێراق دەکەین لیژنەیەکی بە دواداچوون بەپەلە دروست بکات بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان

  9   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فراکسیۆنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران راگەیاندراوێکی لەبارەی کەوتنە خوارەوەی دوو درۆن لە سلێمانی بڵاوکردەوە و دەڵێت، داوا لە سەرۆکوەزیران عێراق دەکەین لیژنەیەکی بە دواداچوون بەپەلە دروست بکات بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان و دیاری کردنی سەرچاوەی سەرەکی هەڵدانی موشەک و درۆنەکان.

دەقی ڕاگەیەندراوەکە..

فڕاکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئیدانەی  ئەو کارە تاونکاریە دەکەین کە ئەمڕۆ لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبرێژکراو وە بارەگای هێزەکانی 70 لە ناوچەی تاسلوجە لە پارێزگای سلێمانی بە ئامنجگیرا . 
دیارە ئامانج لەم کردەوانە پێشێلکردنی سەوەری خاک و ئاسمانی عێراق وکوردستانە هەروەها ئاسایشی ناوچەکە و ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی دەخاتە بەر مەترسی.

دوێنێ پارێزگای کەرکوک بە ئامانجگیرا و ئەمرۆ سلێمانی، ئێمە لە کاتێکدا ئیدانەی ئەو کردەوانەدەکەین ، داوا لە سەرۆک وزیرانی عێراق دەکەین لیژنەیەکی بە دواداچوون بەپەلە دروست بکات بۆ دەرخستنی ڕاستیەکان و دیاری کردنی سەرچاوەی سەرەکی هەڵدانی موشەک و درۆنەکان هەروەها داوا دەکەین کە موڵک وماڵی هاوڵاتیان و سەروەری وڵات بپارێزرێت بۆ رێگری کردن لە هەر  کردەوەیەک دە بێتەهۆی تێکدانی ئاسایشی وڵات و پێکەوە ژیان. 
فراکسیۆنی یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان لە ئەنجوومەنی نوێنەران. 


ڕیکلام