سەرچاوەیەکی عێراقی ئاشکرای دەکات کە ، "سێشەممەی داهاتوو لیژنەکەی ئەنجومەنی وەزیران راسپاردەکانی لەبارەی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا پێشکەش دەکات".
کەناڵی دیجلەی عێراقی لە زاری سەرچاوەیەکی حکومەتی عێراقەوە رایگەیاند: حکومەتی عێراق هیچ شوێنگرەوەیەک بۆ رادەستکردنی نەوت و داهاتی ناوخۆ و تەوتینی مووچەی هەرێمی کوردستان نابینێت.
ئاماژەی بەوەشداوە: هەڵوێستی حکومەت سەبارەت بە رێککەوتن لەگەڵ هەرێمی کوردستان نەگۆڕاوە.
بەپێی سەرچاوەی هەواڵی میدیا عێراقییە: هیچ بەڵێنێک نەدراوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵی ئەوەی یەکلاکردووەتەوە.
لە کۆتایشدا ئەوەی راگەیاندوە: سێشەممەی داهاتوو لیژنەکەی ئەنجومەنی وەزیران راسپاردەکانی لەبارەی رێککەوتنی هەرێم و بەغدا پێشکەش دەکات.