پارێزگاری دیالە: هەڕەشەکانی کورد بۆ کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی فشارە بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر

  10   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
عەدنان شەمەری، پارێزگاری دیالە، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی العهد رایگەیاند: هەڕەشەکانی کورد بۆ کشانەوە لە پڕۆسەی سیاسی، هیچ نییە جگە لە فشار بۆ بەدەستهێنانی دەستکەوتی زیاتر، پرسیاری ئەوەشی کرد، بۆچی ئەوان هەقی خۆیان بدەن بە هەرێمی کوردستان، لەکاتێکدا هەرێم هیچ نادات هیچ نادات بە حکومەتی ناوەند.

ئاماژەی بەوەشداوە: بەهۆی گواستنەوەی بڕە پارەیەکی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان، بودجەی پارێزگاکەیان کەم بووەتەوەو کێشەی داراییان بۆ دروستبووە.

باسی لەوەشکردوە: هێشتا دیالە بودجەی بەکابردنی نییەو، ئەو پارانەی چووە بۆ هەرێم، کاریگەریی نەرێنی لەسەر دۆخی خزمەتگوزارییەکانی پارێزگاکە هەبووە.


ڕیکلام