سەرۆکی ئەمریکا: حەماس هاوکارییە مرۆییەکان دەدزێت

  22   کاتژمێر پێش ئێستا  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆکی ئەمریکا ڕایدەگەیەنێت، پارەیەکی زۆر دەنێرین بۆ خەڵكی غەززە و هیوادارین دابەشکردنێکی دادپەروەرانەی ئەم پارانە لە ناوچەکەدا هەبێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،  "ئێمە پارەیەکی زۆر دەنێرین، هیوادارین دادپەروەرانە ئەو پارەیە دابەشبکرێت لە ناوچەکەدا. وەڵامی باشمان وەرگرتووە سەبارەت بە دابەشکردنی پارە و هاوکارییەکان و دەمانەوێت هەمووان دەستیان بە خۆراک بگات. وەک دەزانن زۆر وڵات پارە دەنێرن، بەڵام بەراورد بە ئێمە ناکرێن، ئەوان و ئێمە پارە دەنێرین و حەماسیش دەیدزێت. ئەوە یارییەکە حەماس دەیکات."

دەشڵێت: ئێمە چاودێری ئەو پارەیە دەکەین و ئیسرائیلیش لەم بابەتە ئاگادار دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەکەی بەریتانیا بۆ دانپێدانانی دەوڵەتی فەڵەستین لەگەڵ گیەر ستارمەر، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا تاوتوێی نەکردووە.


ڕیکلام