بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگایی هەڵەبجە بڵاویکردەوە، کاتژمێر 7:20 خولەکەی ئێوارە لەلایەن هەواڵدەرێکەوە ئاگادارکراینەوە لەبوونی دوو تەرم لەماڵەکەی خۆیاندا لەگەڕەگی باخی میر کە دایک و کچن بەناوی( ج .ف. س)تەمەن 54 ساڵ و(ه .ه .ع) تەمەن 17 ساڵ کە ئاسەواری فیشەک بەجەستەیانەوەیە.
ئاماژە بەوەشدەکات، لەئێستادا تەرمەکان لەپزیشکی دادی هەڵەبجەیە و پەڕاوی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پۆلیسی هەڵەبجە ڕێکخراوە و لێکۆڵینەوە لەڕووداوەکە دەستیپێکردوە.